AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١٥ ٠٩:٢٣

پارێزگاری کوردستان:

ئاسایشی خەڵکی کوردستان هێڵی سووری ئێمەیە

ئاسایشی  خەڵکی کوردستان هێڵی سووری ئێمەیە

پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئاژاوەکان هەرگیز ناتوانێت خەسارێک لە شۆڕش بدات، وتی: تەنیا نیگەرانی ئێمە لە ئەم ڕۆژانە ئاسایشی سەقامگیری خەڵکی پارێزگایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا ڕۆژی یەکشەممە لە سەد و چواردەیەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی فەرهەنگی گشتی کوردستان ڕایگەیاند: لە ساڵانی ڕابردووشدا ئاوەها ئاژاوەگەلێک لە ئێراندا هەبووە بەڵام بە تۆزێک وردبینییەوە تێدەگەین کە جیاوازیگەلێک لە نێوان ئەم ئاژاوەگەلە هەیە.

پارێزگاری کوردستان وتی: لە ئاژاوەکانی ئەم دواییە بە باشی دەتوانین ڕۆڵ و بەڕێوەبەرایەتی دوژمنانی ئەم سیستەمە ببینین کە باشترین نموونەی بەکارهێنانی فەرمی و ڕاشکاوانەی دوژمنان لە مێدیاکانیان بۆ توند کردنەوەی دۆخی ئاژاوەکان لە ناوخۆی ئێرانە.

زارعی کووشا بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئاژاوەکان هەرگیز ناتوانێت خەسارێک لە شۆڕش بدات، وتی: تەنیا نیگەرانی ئێمە لە ئەم ڕۆژانە ئاسایشی سەقامگیری خەڵکی پارێزگایە.

News ID 44037

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha